بەهای نەوتی خاو بۆ 69 دۆلار بەرز بووەوە
نرخی نەوتی خاو برێنت بۆ سەرووی 69 دۆلار بەرز دەبێتەوە، دوای ئەوەی بەرپرسانی تەندروستی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند لەم نزیكانە تەواویی پێكوتەی فایزەر بەكار دەهێنن و ئابووری وڵات سەقامگیر دەكەن. هەڵكشانی بەهای نەوت هاوكاتە لەگەڵ تاڕادەیەكی سەقامگیری بارودۆخی بازاڕە نێودەوڵەتییەكان و بەكارهێنانی پێكوتەكانی دژ بەڤایرۆسی كۆرۆنا و دوای ئەوەی كەرەنتینەو داخستنی سنوورەكان و بازاڕ كۆتایی هات و ئومێدێكی زۆر هەیە بۆ باشبوونی رەوشی ئابووری لەكۆتایی ئەمساڵدا.
