هێزەكانی تالیبان شاری  مەزارێ شەریفی ئەفغانستانیان داگیركرد

هێزەكانی تالیبان شاری  مەزارێ شەریفی ئەفغانستانیان داگیركرد

 

دوێنێ شەممە هێزەکانی تالیبان شارێکی سەرەکی باکووری ئەفغانستانیان کۆنترۆڵ کرد و بەمەش نزیکتر بوونەوە لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە لە کاتێکدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەوڵی دەرکردنی بەپەلەی هاووڵاتیانیاندان لەو وڵاتە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی دەست ئاژانسەكانی دەنگوباس كەوتوون و لە زۆربەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوبووەتەوە دوێنێ شەممە هێزەکانی تالیبان شارێکی سەرەکیی باکووری ئەفغانستانیان کۆنترۆڵ کرد و بەمەش نزیکتر بوونەوە لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە، لە کاتێکدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەوڵی گواستنەوەی بەپەلەی هاووڵاتیانیاندان لەو وڵاتەدا.

ئەو شارەش كە تالیبان داگیری كردووە شاری  مەزارێ شەریفە، هەواڵی كەوتنی ئەم شارە  لەلایەن کاربەدەستانی ئەنجومەنی پارێزگاکەوە پشتڕاست کراوەتەوە، کە ئەمەش دەستکەوتێکی دیكەی سەرەکی بوو بۆ ئەو چەکدارە توندڕەوانەی تالیبان، کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەشێکی زۆری ئەفغانستانیان گرتووە. لە ئێستاشدا تەنیا هەر دوو شاری کابول و جەلالئاباد لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە دەستی حکومەتی ئەفغانستانەوە ماون.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە ئەمەریکا و بەریتانیا لە هەوڵێکی زۆربەردەوامن لە هەوڵی ئەوەی تا زووە هێزەکانیان بنێرنە کابوڵ بۆ هاوکاریکردنی گواستنەوەی هاووڵاتیانیان لە کاتێکدا كە ترسی ئەوەیان هەیە  کابوڵی پایتەختیش بەم زوانە بکەوێتە ژێر دەستی تالیبنەوە.

 

 

Top