چەکدارانی تاڵیبان هەڕەشە لە تورکیا دەکەن
دواى بڕيارى درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی توركيا لە ئەفغانستان، چەکدارانی تاڵیبان لە راگەیاندراوێکیاندا هۆشداریان بە حکومەتی تورکیا دا. لهو راگهياندنهدا ئاماژهيان بهوه كردووه، مانەوەی ئەو هێزەی تورکیا بڕیارێکی نەخوازراوە، پاش ئەوەی ئەنقەرە لەگەل واشنتۆن رێککەوت لەسەر پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ، دوای کشانەوەی هێزەبیانییەکان لە ئەفغانستان.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی تاڵیبان، مانەوەی هەر هێزێکی دەرەکی لەسەر خاکی وڵاتەکەیان لە ژێر هەر ناوێکدا بە داگیرکاری دادەنرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەیان لەسەر خاکی ئەفغانستان راگەیاند و لە کۆتایی مانگی ئاب تەواودەبێت، لە پاش ئەو بریارە گۆڕانکاری و پێشهاتەکان لە ئەفغانستان زۆر خێرابوونەوە بە شێوەیەک تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی ٨٥% خاکی ئەفغانستانیان راگەیاند.
