واتای كوردبوون و كوردایەتیی تێبگەن
گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن مافی دێرین دەیان ساڵە لە پێناو ڕزگاركردنی خاك و سەربڵندی گەلەكەی خەبات دەكات و لەو پێناوەشدا سامان و ماڵ و ژن و منداڵ و گیانی خۆی بەخت كردووە. ئەوە ڕێبازەش لە شێخ عوبەیداللەی نەهری و شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ محمود و پێشەوا و مستەفای بارزانی نەمر هەتا سەرۆك مسعود بارزانی و چەندین سەركردەی تر بەردەوام بووە، هیچیان ئامادە نەبوون لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان، یان بۆ پاراستنی خۆیان خاك و نیشتمانی كوردان بدەنە بەر هێرش و ڕادەستی دوژمنی بكەن، بەتایبەت خاكی پارچەكانی دیكە.
خەباتی دەیان ساڵەی نەتەوەیی كورد بۆ یەك ئامانج و یەك مافی رەوایە ، ئەویش رزگار خاك لە ژێر چنگی داگیركەر و دوژمنان ئەوانەی كە چاویان بە شكۆمەندی و سەربڵندی گەلێكی ڕەسەن و خاوەن دیرۆكێكی هەزاران ساڵە لە سەر خاكی دیڕینی باوباپیرانیان هەڵنایەت چاویان بڕیووەتە سەروەت و سامان نەتەوەیەكی مافخوراو ستەمڵێكراو ..
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە، لەم چەند ساڵانەی دواییدا ، حیزب ولایەنگەلێك بە دروشمی بریقەدار وناوی كوردایەتییەوە هاتنە مەیدان كە ئەمڕۆ هەموو هەڵوێست و ئامانجەكانیان رۆژ بە رۆژ زیاتر ئاشكرا دەبێت ، ئەوەیش پاشەكشێ كردنە لەو بەڵێن و دروشمانەی كە لە پێناو سەربەستی و رزگاریخوازی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیی بەرزیان كردبۆوە و بە ئارٍاستەی كوردفرۆشی و خاكفرۆشی و ئینجا بە فیرۆدانی خوێن و گیانی هەزاران رۆڵەی ئەم نیشتیمانە .
لەوەش كارەساتبارتر ئەوەیە ، ئەو هێزولایەنانە ، ئەمرۆ بە پەرۆشتتر لە دوژمنان وداگیركەران ، دەبنە كۆسپ و تەگەرە لە بەردەم خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی كورد . بۆ حزبە نیشتیمانپەوەرەكان ڕزگاركردنی كوردستان لەژێر دەسەڵاتی داگیركەراندا ئامانجی سەرەكیە، واتا خەبات ئامڕازێكە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە كە ڕزگاركردن و سەربەخۆیی كوردستانە و كۆی شەهید و خەبات و ماندووبوونی هێزەكانی پێشمەرگە لە كۆی پارچەكانی كوردستان لەپێناو دەستەبەركردنی ئەو ئامانجە بووە و بەردەوامیشە.
بەڵام ئەوەی ئەمرٍۆ و پەكەكە و هەندێك لایەنی تر لە هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تری كوردستان ئەنجامی دەدەن نە تەنیا خەبات لەپێناو ئازادكردنی خاك و نیشتمان بەكار نایەنێت، بەڵكوو نیشتمان لەپێناو ئامانجەكانی خۆی لەژێر ناوی خەبات و كوردایەتیی بەكار دەهێنرێت .
بە پێچەوانە ، مەڕامی سەرٍەكی پەكەكە و ئەو لایەنانە ، سووككردن و زیانگەیاندن بە بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و ناشرینكردنی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی كورد لە سەر سەرانسەری كوردستانی گەورە، ئەوەی ئێستا دەبینرێت لە ژێر ناوی خەبات و كوردایەتیی بەڕووكەش ، بازرگانی بە مرۆڤ ، كوردفرۆشی، خاكفرۆشی ، ماددەی هۆشبەری ، تیرۆر لە پێناو بە دەسهێنانی داهات و لە هەمان كاتیشدا ، داگیركردنی ناوچە ستراتیژییە سنوورییەكان بۆ كۆنترۆڵكردن و چاودێری كردن و رێگریكردن لە خەبات و بەرخۆدان نەتەوەیی پارچەكانی تر .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ، پەكەكە و هەندێك لایەنی تری كوردستان نەك تا ئێستا بەبەڵگە هیچ دەستكەوتێك و شانازییەك بۆ گەل و نیشتیمانەیەك یان تۆمار بكەن ، بەڵكو هێزولایەنە كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەرەكانی تر بە گەورەترین كۆسپ و بەربەست لە بەردەم كارە خیانەتكارانە كوردفرۆشی و خاكفرۆشییەكانیان دەبینن .
ئەوەی لە پەكەكە و لایەنی تری نێوخۆیی هەرێمی كوردستان دەبینرێت لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، بێجگە لە سیاسەتی خۆفرۆشی ، كوردفرۆشی و پەڵكێشكردنی سوپای داگیركەر و پاسدار و میلیشا كە تێیدا بەدیهێنانی خەونی ناحەزانی كوردستانە ئەویش لە بابردنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردە هیچ سوود و قازانجێكیان بۆ نەتەوەی كورد نەبووە بەتایبەت ئەم قەوارەیە كە هیوای نەتەوەیەكە و شوێنی حەوانەی هەموو كوردێك و كوردستانییەكە لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست .
بۆیە، ئەوەی ئەمرٍۆ و پەكەكە و هەندێك لایەنی تر لە سەر ئاستی كوردستان بە تایبەت هەرێمی كوردستان دەكرێت ، نەك خەبات و كوردایەتیی نییە ، بەڵكو كوردفرۆشی و خاكفرۆشییە ئەوەش كەم وێنەیە، نەك تەنیا لە مێژووی نەتەوەیی كورد بەڵكوو لە مێژووی ڕزگاریخوازی جیهاندا..

گوڵان میدیا