وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا: بەم نزیكانە پرۆژەی ئاسایشی كه‌نداو دەخەینە گەڕ
سێرجی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه وڵاته‌كه‌ی دوای ئەنجامدانی گۆڕانكاری پرۆژه‌یه‌كی پێشووی خۆی له باره‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش له كه‌نداو راده‌گه‌یه‌نێته‌وه، ناوبراو ئاماژەشی بەوە كرد كە هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نداو خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەم پرۆژەیە دەربڕیوە، له هه‌مواره‌كه‌یدا گۆڕانكارییه نوێكانی ناوچه‌كه جێگیر كراون.
پرۆژەكەی ڕووسیا كێشەو چاره‌سه‌ركردنی هەر یەك لە وڵاتانی یه‌مەن و سوریا و عێراق و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران دەگرێتەوە، ئەم جگە لە جەخت كردنەوە لەسەر پێویستی كاركردن به بڕیار‌و ڕاسپاردەكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
جێگەی ئاماژە پێ كردنە كە رووسیا لە ساڵی 2019 پرۆژه‌ی ئاسایشی گشتی له كه‌نداو پیشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردبوو، به‌ڵام ئەو كاتە ئه‌مریكا دژی وه‌ستایه‌وه، به‌وپاساوی ئەوەی كە باوه‌ڕی وا بوو ئێران و ئه‌و گروپانه‌ی شه‌ڕی به وه‌كاله‌تی بۆ ده‌كه‌ن تاكه فاكته‌ری ناسه‌قامگیریی كه‌نداون.
