كاوه ئیبراهیم بڕوانامه‌ى به‌رزتر به‌ده‌ست دێنێت
كاوه ئیبراهیم بڕوانامه‌ى به‌رزتر به‌ده‌ست دێنێت
هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه كاوه ئیبراهیم راهێنه‌رى گۆڵپارێز له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام بوو بۆ ئاماده‌كردنى گۆڵپارێزه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامه خراپه‌كانى راهێنه‌رى پیشه‌گه‌رى كرواتى رادان له ده‌ستپێكى یارییه‌كانی خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى له خوله‌كه ناوبراو ده‌ستى له مه‌شقى یانه‌كه كێشایه‌وه، كاوه ئیبراهیمیش وازى له مه‌شقی یانه‌كه هێنا، له ئێستادا كاوه ئیبراهیمى راهێنه‌رى پیشه‌گه‌ر خه‌ریكى ئاماده‌كارییه بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌یه‌كى به‌رزى گۆڵپارێزى له‌م باره‌شه‌وه كاوه ئیبراهیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: دانانیشم وه‌كو كار به‌رده‌وام ده‌بم له وه‌رزش كردن، به‌ڵام ئێستا خولێكم هه‌یه خولى لیڤل 3 ئه‌ویش دواین بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه سه‌ر به یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیایه پسپۆرى راهێنه‌رى گۆڵپارێزانه، بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كانیش تاكو ئێستا به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك قسه‌م نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكى باشم بێته پێش بۆمن باش بێ و بتوانم سه‌ركه‌وتوو بم ئه‌وكات له‌گه‌ڵیان رێكده‌كه‌وم، له‌باره‌ى بڕوانامه‌كه‌ش گوتیشى " به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و بڕوانامه‌یه بۆ خزمه‌ت كردنى هه‌موو وه‌رزشى عێراق و كوردستانه و له یه‌ك شوێن نامێنمه‌وه بۆ هه‌موو كوردستان و عێراقه، له باره‌ى ده‌نگۆى هه‌بوونى چه‌ند یانه‌یه‌كیش بۆ گرێبه‌ست كردن گوتى" تاكو ئێستا فه‌رمى نییه و من گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردوه كۆتایی وه‌رزه و ئێستا ناكرێ، خۆم بۆ خولى راهێنه‌رى ئاماده كردوه و كه بڕوانامه‌كه‌م ته‌واو كرد له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك رێكده‌كه‌وم، من خزمه‌تى وه‌رزش ده‌كه‌م له هه‌ر شوێنێك بم، هێلى سورم له سه‌ر هیچ یانه‌یه‌ك نییه و بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك بتوانم تێدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بم گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م ئامانجى من خزمه‌ت كردنى وه‌رزشه.
كارزان كانه‌بی
