ئه‌نچلۆتى داوای هێرشبه‌رێكى ئه‌ڵمانى كردوه
ئه‌نچلۆتى داوای هێرشبه‌رێكى ئه‌ڵمانى كردوه
هه‌واڵه‌كانى چه‌ند كاتژمێرى دوایی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا كارلۆئه‌نچلۆتى راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه له ئیداره‌ى ریال مه‌درید كه‌وا گرێبه‌ستى پێشكه‌ش به یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و یانه‌ى چێلسى تیمۆ ڤیرنه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هاوینه بیگوازنه‌وه بۆ ریزى یانه‌ى مێرنگی، رۆنامه‌نوسى به‌ناوبانگى ئه‌ڵمانى نزیك له هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و وولاته florian ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئه‌نچلۆتى نایه‌وێت ڤیرنه‌ر بگوانه‌وه ریزى یانه‌ى شاهانه،هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و چێلسى هه‌رگیز هه‌وڵیان نه‌داوه بۆ قسه كردن له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌م یاریزانه به تایبه‌تى ڤیرنه‌ر، وه ئه‌م جۆره هه‌والانه له ناو سه‌ربازگه‌ى مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا نه‌دراوه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه هێلى هێرشبه‌رى به‌هێز بكات، بۆیه ده‌یه‌وێت چه‌ند هێرشبه‌رێك بگوازێته‌وه.
كارزان كانه‌بی
