وەزارەتی تەندروستی: ئەو ڤاكسینەی كە لە هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنرێت هیچ کێشەیەکی نییە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو ڤاكسینەی كە لە هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنرێت هیچ کێشەیەکی نییە
هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش رەتیدەکاتەوە کە ئەو ڤاکسینەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە هیچ کێشەیەکی هەبێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: "ئەو ڤاكسینی دژە كۆرۆنایەی كە لە هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنرێت سەلامەتە، تاكو ئێستاش هیچ کەسێک لە هەرێمی كوردستان بەو ڤاكسینە گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام لەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان كە گوایە چەند كەسێك خوێن مەیینیان تووش بووە، ئەوەیان كاریگەری هەبووە، بەڵام ئێمە وەكو وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی هۆشیارییمان هەیە سەبارەت بەوەی كە ڤاكسینەكە سەلامەتە و هیچ كێشەیەكی نییە، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسەندی كردووە".

گوتیشی: "هاوكات رێكخراوی ئەورووپی بۆ پێداویستی پزیشكی پەسەندی كردووە و ئێمە پشت بە ناوەندە زانستییە تەندروستییەكان دەبەستین و خەڵك ناوی خۆیان تۆمار دەكەن كە ئەو ڤاكسینە وەربگرن".

روونیكردەوە: "ڕەنگە هەندێك كەس كە ڤاكسین وەردەگرن بۆ ماوەیەكی كورت تووشی تا ببن ئەویش ئاساییە و بەرگری دروست دەكات و كاریگەری لاوەكی نابێت".
basnews -
Top