ئاگادارییەک لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە بۆ هاووڵاتییان بڵاو کرایەوە
بەپێی ئاگادارییەکی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی کە ، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە ئەوانەی لە 8ی2ی2021، ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردووە و رێککەوتی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان تا 1ی3ی2021، رۆژانە لە یەكشەممە تا پێنجشەممە له كاتژمێر 1ی پاش نیوەرۆ بۆ 5ی پاش ئێوارە دهتوانن سهردانی ئهو فهرمانگانه بكهن كه مامهڵهی كارتی نیشتمانیان لێ كردووه بۆ وهرگرتنهوهی كارتی نیشتمانییەکانیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان پێویستە هەریەک لە بەڵگەنامەکانی (رهگهزنامه، پێناسی باری شارستانی، پسوولەی وهرگرتنهوهی كارتی نیشتمانییەکە)یان پێبێت و ناوی ئەو کەسەشی کە لەسەر پسوولەکە تۆمار کراوە دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکە.
باسنیوز
