ئاگادارییەک له بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
دەقی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی كارەكانی یەكسانكردنەوەی بڕوانامەكان:
بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت.
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ سەرجەم فەرمانبەر و مامۆستا و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە مەرج و رێنماییەکانی خۆپارێزی.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
k24 -
