تەندروستیی هەولێر: دوو هەزار کەس ڤاکسینیان پێدراوە و لە 10 بنکەش پشکنینی کۆرۆنا بێ بەرامبەرە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/4/2021، د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، له‌ته‌واوی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پشكنینی كۆرۆنا بۆ تووشبوان و به‌ركه‌وتووه‌كان بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت".
ئەوەشی خستە ڕوو له سنووری پارێزگای هه‌ولێردا ژماره‌یه‌ك بنكه و سه‌نته‌ری كۆرۆنا كه پێشووتر كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن له‌كاركردن "ئێستا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه تووشبوون، یان به‌ركه‌وته‌یان هه‌یه، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێ به‌رامبه‌ر پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام بدرێت، ئەو 40هەزارەشی کە بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە سەنتەرە حکوومیەکان وەردەگیرێت زیاتر ڕێکخراوەکان دەگرێتەوە، نەك هاووڵاتیان".
دلۆڤان محەمەد، راشیگه‌یاند له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر لە زیاتر لە 10 بنکە و سەنتەری حکوومی پشکنینی کۆرۆنا بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتییان دەکرێ.
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئەوەشی خستە ڕوو "بریاره لە 15ی ئەم مانگە رێژه‌یه‌كی دیكه‌ی ڤاكسین بگاته عێراق و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی داڕێژراوه، سه‌ره‌تا بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه ده‌درێت، دواتیش بۆ هاووڵاتییان به‌پێی رێژه‌ی هاتنی ڤاكسینه‌كه پێیان ده‌درێ".
ئاشکراشی کرد، لە هەولێر زیاتر لە دوو هەزار کەس ڤاکسینی پێدراوە و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.
باس‌نیوز
