سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ كۆچى دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی بڵاو كرده‌وه

سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ كۆچى دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ كۆچى دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی بڵاو كرده‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، دادوەر محەمەد ئەلعرێبی یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشدار بووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/4/2021، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعرێبی)ـمان پێگەیشت، كە یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشدار بووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە".

سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعرێبی و دادوەرە بەڕێزەكان و ناوەندەكانی دادوەریی و گەلانی عێراق دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".












باسنيوز


Top