شاره‌زایه‌كى ئابوورى: به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پلانی ناحه‌زان شكستی هێنا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/4/2021، د. ئیدریس رمه‌زان كۆچه‌ر، شاره‌زاى ئابوورى و مامۆستای زانكۆ ڕاى گه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی رۆڵێكی گرنگ وباڵایان له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ـی عێراقی فیدڕاڵ هه‌بوو، چونكه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوی به شاندی ره‌وانه‌كراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دابوو، كه به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و چه‌ند وه‌زیرێكی حكوومه‌ت بوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه، به كارێكی گرنگی ئابووری و رامیاری بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانتاران هه‌ژمار ده‌كرێت وئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌ر كاتێك لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌نگ ویه‌ك هه‌ڵویست و هاوئامانج بن، ده‌ستكه‌وتی باشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ.
گوتیشی: په‌سه‌ندكردنی بوودجه، كاریگه‌رییه‌كی باشی ئابووری ده‌بێت بۆ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وعێراقی فیدراڵ، چونكه ده‌بێته مایه‌ی جووڵانه‌وه‌ی بازاڕ و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان له سیكته‌ره ئابوورییه گرنگه‌كاندا، "بۆیه جێی دهستخوشییه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌موو كات پاڵپشتی شانده‌كه بوو بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق.
به پێویستیشی ده‌زانێ، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش دروست بكرێت بۆ به چاودێریكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه و گشت بڕگه‌كانی.
باس‌نیوز
