دوای بڕیاری "ئۆپێك+" نرخی نەوت سێ لەسەد بەرز بوویەوە
نرخی نەوتی خامی برێنت بۆ سەرووی 63 دۆلار بەرزبوویەوە و خامی رۆژئاوای تێكساسی ناوەڕاست گەیشتە سەرووی 60 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە "ئۆپێك+" رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرھەمھێنانی نەوت لە مانگی ئایاری داھاتوویەوە بەشێوەیەكی پەیتا پەیتا، پاش ئەوەی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا داوای لە سعوودیە كرد نرخی وزە بپارێزێت.
كۆمەڵەكە لەوەتەی نرخی نەوت لە 2020 بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا دابەزیوە، بەرھەمھێنانی نەوتی كەمكردووەتەوە و ئەمڕۆ بڕیاری دا بە زیادكردنی 350 ھەزار بەرمیل رۆژانە لە مانگی ئایارەوە، بەھەمان شێوەش بۆ مانگی حوزەیران و لە مانگی تەمووزیش 400 ھەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەكرێت.
لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەك جەختیكردەوە، لەوەی سعوودیە تاكو ئێستا باسی لە پلانەكانی لەمەڕ كەمكردنەوە بەرھەمھێنانی خۆبەخشانەی خۆی نەكردووە.
كۆمەڵەی "ئۆپێك+" رۆژانە 7 ملیۆن بەرمیلی بەرھەمھێنانی نەوتی كەمكردووەتەوە بۆ پشتیوانیكردنی نرخی نەوت، سعوودییەش خۆبەخشانە یەك ملیۆن بەرمیلی بەرھەمھێنانی نەوتی كەمكردووەتەوە، واتە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمكراونەتەوە بۆ بەرزكردنەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان.
k24 -
