"ئۆپێك+" رێككەوتن بەرھەمێنانی نەوت پەیتا پەیتا لەمانگی ئەیارەوە زیاد بكرێت
سەرچاوەكانی "رۆیتەرز" روونیانكردووەتەوە، "ئۆپێك+" رازی بووە بە زیادكردنی 350 ھەزار بەرمیل رۆژانە لە مانگی ئەیارەوە، بەھەمان شێوەش بۆ مانگی حوزەیران و لە مانگی تەمووزیش 400 ھەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەكرێت.
لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەك جەختیكردەوە، لەوەی سعوودیە تاكو ئێستا باسی لە پلانەكانی لەمەڕ كەمكردنەوە بەرھەمھێنانی خۆبەخشانەی خۆی نەكردووە.
كۆمەڵەی "ئۆپێك+" رۆژانە 7 ملیۆن بەرمیلی بەرھەمھێنانی نەوتی كەمكردووەتەوە بۆ پشتیوانیكردنی نرخی نەوت، سعوودییەش خۆبەخشانە یەك ملیۆن بەرمیلی بەرھەمھێنانی نەوتی كەمكردووەتەوە، واتە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمكراونەتەوە بۆ بەرزكردنەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان.
سەرچاوە: "رۆیتەرز"
k24 -
