مەسعود حەیدەر باس لە ڕۆڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لە کردنەوەی گرێیەکان لەگەڵ بەغدا
مهسعود حهیدهر سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی "تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ھەنگاوێکی ئەرێنیە بۆ رەخساندنی زەمینەی سیاسی و تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بونیادنانی دەوڵەت و سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشە دەستوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا، هەروەها چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت و تەوازون و تەوافوق".
دەشڵێ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق لە بەغداوە دەست پێدەکات بە بنیاتنانی سیستەمێکی فيدراڵیى راستەقینە.
مەسعود حەیدەر دووپاتی كردووەتەوە "تێپەڕاندنی یاسای بودجە کارێکی دەستەجەمعی ھاوبەش و بەرپرسانە بوو لەلایەن ھەموو کوتلە سیاسییەكانی عێراق و کوردستانەوە. وەفدی حکوومەتی ھەرێم بە سەرپەرشتی راستەوخۆ و بەردەوامیی سەرۆکی حکوومەت بەرێز مەسرور بارزانی، رۆڵێکی ئەساسی ھەبوو بۆ کردنەوەی گرێکان و رێگەنەدان بە ھەندێک بۆ راوکردن لە ئاوی لێڵدا".
هەروەها دووپاتی كردووەەتەوە كە تێڕوانینی مەسرور بارزانی سیاسی و دەستووری بوو بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی مافە دەستوورییەكانی.
باسنيوز
