له هه‌ولێر دوو كه‌س به‌هۆى دزییه‌وه ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/4/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحركە، لە دوو هەڵمەتی جیادا لە سنووری ناحیەی بەحركە، توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە چوار تاوانى دزییان كردبوو".
باس له‌وه‌ش كراوه، تۆمەتباری یەكەمیان لە شاری (ئەتكوانس) لە كۆمپانیایەك و لە ماڵێكدا دزی كردبوو، كە لە ماڵەكە به به‌هاى 11 هەزار دۆلاری ئەمریكی زێڕی دزیبوو، لە كۆمپانیاكەش لاپتۆپێك و ئایپادێكى دزیبوو، هەروەها سەعاتێكی دەستیی جۆری (رۆلێكس)یشی دزیبوو، كە به‌هاكه‌ى 15 هەزار دۆلار بوو.
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، تۆمەتباری دووەمیش لە (هەرشەم 3) لە ماڵێكیان بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی دزیبوو، هەروەها لە ماڵێكی دیكه‌ش 70 مسقاڵ زێڕ و چەندین ئامێری ئەلیكترۆنی دزیبوو.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 443 و 444 لە یاسای سزادان، بەند كراون.
باسنيوز
