مزگەوت و کڵێسا و شوێنە ئاینییەکان دادەخرێن
بەپێی راگەیاندراوێکی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە کۆپییەکی گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئاماژە بە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێکەوتی 30/3/2021، لەبەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، وە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست، بڕیار درا سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە 1/4/2021، تاوەکو ڕۆژی شەممە 10/4/2021، پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دابخرێن و ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون".
هەروەها داواش لەمامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئایینەکانی تر دەکرێت، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی و گیانی ھاووڵاتییانی بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.
basnews -
