له ڕاپه‌ڕین سێ كه‌س به تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ئامێرى په‌یوه‌ندى ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/3/2021، محه‌مه‌د فازڵ، گوته‌بێژى ئاسایىشى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: "به هاوکاریی بەشی ئای تیی هێزەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى ڕاپه‌ڕین، هێزه‌كانمان سێ تۆمەتباریان بە بەپێی مادەی (2)ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ده‌ستگیر كرد".
گوتیشى: تۆمەتباران هەستاون بە هاککردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دواتر بە هۆی بوونی وێنە و ڤیدیۆی خێزانیی هاکكراوان، هەڕەشەیان لێکردوون و داوای پارەیان کردووە.
باسى له‌وه‌ش كرد: له ئێسته‌دا به بڕیارى دادوەر و به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه و دیاریكردنى سزا بۆیان، دۆسیه‌ى تۆمه‌تباران ڕادەستی بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان کراوه.
باسنيوز
