له‌ هه‌رێمى كوردستان 981 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 981 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 981 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 31/3/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان 981 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 10 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، 428 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩٩)
١. پشکنین: (٨٤٣٩ پشکنینی نوێ)
• (٢٦٠٣) هەولێر
• (١٩٦٠) سلێمانی
• (٣١٣٧) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٥٣٢) گەرمیان
• (٢٠٧) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٩٨١ تووشبووی نوێ)
• (٢١٨) هەولێر
• (٢٦٤) سلێمانی
• (٤٤٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣٠) گەرمیان
• (٢٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٢٨ چاکبوون)
• (٨٣) هەولێر
• (٦٨) سلێمانی
• (٢٦٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١٣) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٠ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٣) سلێمانی
• (٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٣٨٣٧٦٠ (٤٩٥٢٣١ هەولێر، ٢٩٩٠٢٨ سلێمانی، ٥٨١٧٣٨ دهۆك، ٧٧٦٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٢٢١٦٠ (٤٢٧١٨ هەولێر، ٣٥٢٨٦ سلێمانی، ٤١٠٢٤ دهۆك، ٣١٣٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٩٦٦٢ (٣٨٢١٨ هەولێر، ٣٠٨٩٦ سلێمانی، ٣٧٥٧٧ دهۆك، ٢٩٧١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٨٢٨ (٣٥٠١ هەولێر، ٢٦٤٢ سلێمانی، ٢٦٦٧ دهۆك، ١٨ هەڵەبجە)
مردن ٣٦٧٠ (٩٩٩ هەولێر، ١٧٤٨ سلێمانی، ٧٨٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ی ئازار ٢٠٢١













باسنيوز


Top