د. ڤیان سه‌بری: لێژنه‌ی دارایی ده‌نگی له‌سه‌ر پشکی هه‌رێمی کوردستان داوه له په‌رله‌مانیش ده‌نگ ده‌هێنێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/3/2021، د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕای گه‌یاند، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زه‌نگی ئاگادارکرانه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی 2021ی عێراق لێ درا، ئه‌وه‌ی گرنگه "سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردستانییه‌کان یه‌ک ده‌نگین له‌سه‌ر بودجه، ره‌نگه لێره و له‌وێ چه‌ند په‌رله‌مانتارێک بۆچوونی جیاوازیان هه‌بێت، ئه‌مه گرفت نییه، ماده‌ی 11ـش که تایبه‌ته به پشكی هه‌رێمی کوردستان له بودجه، له لێژنه‌ی دارایی په‌سه‌ند کراوه و نوێنه‌ری کوردیشی تێدا بووه، ئه‌و لێژنه‌یه هه‌موو پێکهاته‌کانی تێدایه، مادام له‌وێ ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه له په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌نگ ده‌هێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌رێمی کوردستان پرسی نایاسایی قبووڵ ناکات و ده‌مانه‌وێت به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه بکرێت.
باسنيوز
