پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پێنج پرۆژە و پێشنیازەیاسا کۆ دەبێتەوە
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31-3-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کاری کۆبوونەوەکە:
یه‌كه‌م/
خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساکانی
- وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان.
- هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره (2)ى ساڵی 2011.
دووه‌م/
ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان
سێیه‌م/
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان
چواره‌م/
خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان
باس‌نیوز
