نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس ده‌كات
له‌ دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پاریس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/3/2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له‌ پاریس به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كازم ئه‌لڕوكابی، كاربه‌ڕێكه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس و ستافی باڵیۆزخانه‌، باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و فه‌ره‌نسا و كاروباری باڵیۆزخانه‌ و سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس كرا و جه‌خت له‌ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرایه‌وه‌.
K24 -
Top