خوێندنی ناو كهمپهس له زانكۆی سلێمانی راگیرا
دهقی راگهیهندراوهكهی سهرۆكایهتی زانكۆی سلێمانی:
لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھەرێمی کوردستان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و رێگرتن لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان، کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی پێدەدات، و پشتبەست بە بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکەمان، ئەم زانیارییانەی خوارەوە رادەگەینین:
1- خوێندنی وانەکان لە ناو کەمپەس بۆ سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی لە سبەینێ (31-3-2021) رادەگیرێت تاوەکو 10-4-2021، لە بەرامبەردا کۆلێجەکان درێژە بە خوێندنەکەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلکترۆنی یان ئۆنلاین.
2- تەواوی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی تا رێکەوتی 10-4-2021 دادەخرێن.
3- ھەر کۆلێژێك ھەردوو رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە تاقیکردنەوەیەکی پێشتریان ماوە، دەتوانن درێژە بە تاقیکردنەوەکانیان بدەن لە چوارچێوەی پابەندبوونی تەواو بە رێکارە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
4- سەبارەت بە خوێندکارانی پرۆسەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) خوێندنیان بەردەوام دەبێت وەك پێشتر بەشێوەی ئاوێتە، لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی.
5- ھەموو ئاھەنگ و کۆبوونەوە و وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکاران لەناو کەمپەکانی زانکۆ یان بەسەرپەرشتی کۆلێژەکان رێگەپێدراو نیە.
6- کافتریا و چێشتخانەکانی زانکۆ بە داخراوی دەمێننەوە.
7- سەبارەت بە مامۆستایان و فەرمانبەران لە سەرۆکایەتی و کۆلێژەکان و بەرێوەبەرایەتیەکاندا لەپێناو بەڕێکردنی کاروبارەکانی زانکۆدا دەوامی فەرمی درێژەی دەبێت لە رۆژانی (یەکشەممە تا چوارشەممە) بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە شوێنی کارەکانیان، تاوەکو کەمترین بەریەککەوتن ھەبێت.
تێبینی:
ھەموو ئەم بڕیارانە تاوەکو 10-4-2021 کاریان پێدەکرێت و دواتر بڕیاری نوێیان لەبارەیهوە دەدرێت.
بەھیوای تەندروستی و پارێزراوی بۆ ھەموو لایەك
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی
30-3-2021
k24 -
