گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: رێكاره‌كانی خۆپارێزی وه‌ك پێویست نه‌بێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێ
د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویه‌تی: "ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت قەدەغەی هاتوچۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت، ئەگەر گشتیش نەبێت ئەوا بە سنوورداری دەبێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، خوازیاریشه، "بڕیارەكانی لێژنەی باڵا وەك خۆی جێبەجێ بكەن، تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنووردار".
باسنيوز
