لە دامودەزگاکانی هه‌رێمى كوردستان ڕۆژێکی دیکەی هەفتە دەکرێتە پشوو
سەرچاوەیەک بۆ كه‌ناڵى (کوردستان24) ئاشكراى كردووه، بۆ خۆپارێزى له كۆرۆنا، ڕۆژانی پێنجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە، دەبێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێمى كوردستان.
وەکوو ڕێکاری نوێی دژ بە کۆرۆنا، ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە ڕێگا نادرێت هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندنیشه‌وه، لە دوای کۆتاییهاتنى تاقیکردنەوەکان، خوێندن دەکرێتە ئۆنڵاین.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، لە کاتژمێر 9ى شه‌و تاوەکوو 6ـی بەیانی، کافتریا و ڕێستورانتەکان دادەخرێن، هه‌روه‌ها کۆڕ و کۆبوونەوە و پرسە و بۆنە قەدەغەن.
باسنيوز
