ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆى گه‌رمیانه‌وه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆى گه‌رمیانه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێریى نێوده‌وڵه‌تى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/3/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌ خوازیارن مۆڵه‌تی شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربهێنن، ئێستا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن‌، ئه‌مه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ دێت، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ ڕاگیرابوو".

پێداویستییه‌كان:

ــ دوو وێنه‌ی داواكار
ــ وێنه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری
ــ وێنه‌ی پاسپۆرت










باسنيوز


Top