وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران دەركرد
سەبارەت بە ڕێكارێكی گواستنەوەی فەرمانبەران لە نێوان فەرمانگەكان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان بڕیارێك دەردەكات و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش ڕوونكردنەوە دەدات.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی، ، لێژنەی پێداچوونەوەی ڕێنوێنییەكان لە وەزارتەكە، بڕیارێكی تایبەت بە گواستنەوەی کاتیی فەرمانبەران (تهنسیب) دەركردووە، بەپێی بڕیارەكە گواستنهوهى كاتیی فەرمانبەران لە دوو ساڵهوه بۆ سێ ساڵ زیاد كراوە.
یاسین عەبدلواحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی راگەیاند: "پێشووتر گواستنهوهى كاتیی فەرمانبەران تەنیا بۆ دوو ساڵ بوو، بەڵام بەهۆی وەستانی گواستنەوە و نەبوونی دامەزراندن، لە زۆر شوێن كێشەی میلاك و كەمیی شارەزایی دروست بووە، بۆیە وەزارەتی دارایی گواستنهوهى كاتیی فهرمانبهرانى كردووهتە سێ ساڵ".
جەختی لهوهش كردەوە ساڵانە گواستنهوه كاتییهكه نوێ دەكرێتەوە و سێ ساڵ كارەكە بەردەوام دەبێت، ئەگەر پێویستیش بكات تازەش دەكرێتەوە، گوتیشی: "درێژكردنەوەی گواستنهوهى كاتیی فهرمانبهران دەوەستێتە سەر ئەو دوو فەرمانگەیەی كە فەرمانبەرەكە میلاكیەتی، یان بهشێوهیهكى كاتى گوازراوهتهوه، ئەگەر پێویست بێت، دەكرێت درێژ بكرێتەوە".
بەپێی رێنوێنی ژمارە 9ی وەزارەتی دارایی، ئەو فەرمانگەی لە گواستنهوهى كاتیی فەرمانبەرەكە سوودمەند دەبێت، ئەوە دەبێت مووچە و دەرماڵەكانی تەنسیبكراو لە ئەستۆ بگرێت، بە درێژایی ماوەی گواستنهوه كاتییهكهى لە ڕۆژی دەستبەكاربوونییهوه، واته مووچەی و دەرماڵەی ئەو فەرمانگەیەی بۆی تەنسیب كراوە، خەرج دەكرێت، پێشووتر كاتێك فەرمانبەر بهشێوهیهكى كاتى بۆ فەرمانگەیەكى دیكه دهگوازرایهوه، مووچە و دەرماڵەكەی لە فەرمانگەی پێشوو دەبوو، تەنیا دەوامەكەی دەچووە فەرمانگەیەكی دیكه، بەڵام ئێستا دەرماڵە و مووچەكەشی دەچێتە سەر ئهو فهرمانگهیهى، كه بهشێوهیهكى كاتى گوازراوهتهوه.
باسنيوز
