سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە
لە ئەگەری پابەندنەبوونی ھاووڵاتیان بە ڕێکارەکانی تەندرووستی قەدەغەی ھاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە لەبەردەم ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگاکاندا.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی گوتی: ھەموو ئەگەرەکان کراوەن بۆیە تا ئێستا بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆمان نەداوە و بەردەوام جەختدەكەینەوە، كە پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و لە قەرەباڵغی دووربكەونەوە.
بەشێكی زۆری ھاووڵاتییان پابەندی رێكارەكانی تەندرووستی نابن و وەك پێویست دەمامك بەكارناھێنن. بەشێك لە ھاووڵاتییان، كە پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزین پێیانوایە بەھۆی كەمی ھۆشیاری و بەھێند وەرنەگرتنی مەترسییەكان گرنگی بە تەندرووستیان نادەن و خۆیان ناپارێزن.
بڕیارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە. وەزارەتی تەندرووستیش راپۆرتێكی گشتگیری ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا بخرێتەڕوو. وەزارەتی تەندرووستیش ھۆشداری لە خراپی دۆخی تەندرووستی دەدات.
k24 -
