نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پاریس

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پاریس
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە پاریس و بڕیارە سبەی سێشەممە لە كۆشكی ئیلیزێ، لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كۆبێتەوە.

ئەم سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به‌ بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسایە‌.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە كە نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا تاوتوێ دەكەن، هەروەها دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ش به ‌گشتى، سەرباری پرسەكانی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.
basnews -
Top