لە گەرمیان سێ كەس بەهۆی دزییەوە دەستگیر کران
عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی3ی2021 ڕايگەیاند: "پاش ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی لەسەر دزینی ماتۆرسكیل سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس، پۆلیس دەستی بە بەدوداچوون كرد و سەرەنجام لەڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە باندێكی سێ كەسی ئاشكرا كران کە چەندین ماتۆرسکیلیان دزیبوو."
گوتیشی: "ئەو باندە لە شاری كەلار و شارۆچكەی رزگاری ماتۆرسكیلیان دزیبوو."
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاشی گەیاند: "تۆمەتباران پاش دانانیان بە تاوانەكانیان ئێستا بەپێی مادەی 446 بەند كراون و دەستیش بەسەر ماتۆرسكیلەكاندا گیراوە."
باسنيوز
