‎پەرلەمانتارێکی پارتی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات

‎پەرلەمانتارێکی پارتی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق هۆکار دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان، ئاشکرا دەکات.

‎شێروان دوبەردانی، ئەندامی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دیاری نەکراوە.

شێروان دوبەردانی هۆکاری دواخستنی دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بۆ ناڕەزایی شیعە و سوننەکان گەڕاندەوە، کە شیعەکان داوا دەکەن بەهای دینار بەرز بکرێتەوە و سوننەکانیش داوای بەشەبودجەی زیاتر بۆ پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا، دەکەن.

هەروەک ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی دانیشتنەکە هیچ پەیوەندیی بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانەوە نەبوو، چونکە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنی لێژنەی دارایی و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەسەند کراوە.











باسنيوز

Top