پۆلیسى هه‌ولێر: ئه‌و كچه‌ى له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌با ته‌قه‌ى لێ كرا گیانى له‌ده‌ست دا
موقەدەم ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاى ھەولێر بە كه‌ناڵى (كوردستان 24)ی ڕاگه‌یاندووه: "كەمێك پێش ئێستا (دووشه‌ممه 29/3/2021)، پەیوەندییان پێوە كردین و ئه‌و كچه‌ى له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌با ته‌قه‌ى لێ كرا، گیانى له‌ده‌ست دا".
گوتیشی: "پێشتر ئەو كوڕە چەند جارێك خوازبێنیی كچەكەی كردووە و دواتر كچەكە لە كەسێكی دیكە مارە كراوە، كوڕەكەش باری دەروونی تێكچووە".
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاى ھەولێر ڕوونیشى كردەوە: "ئەو كەسەی تەقەی كردووە فەرمانبەر بووە، بۆیە لە پرسگەی وەزارەت نەپشكێنراوە و كە بزانرێت دەمانچەی لایه یان نا".
موقه‌ده‌م هۆگر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ئێستا لە سەرەتای لێكۆڵینەوەكانداین، دواتر وردەكاری لەبارەی ڕووداوەكە دەزانرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كچێكى ئه‌ندازیار له‌لایه‌ن كوڕێكى فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌ته‌كه، ته‌قه‌ى لێ كرا و بریندار كرا.
بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان، ماوەیەکە كچه‌كه لە کوڕێک مارە کراوە، کوڕێکی دیکە کەلە وەزارەتی کارەبا فەرمانبەر بووە و دڵی پێوە بووە، کە زانیویەتی مارە کراوە، ته‌قه‌ى له كچه‌كه كردووه و بریندارى كردبوو، ئێستاش كچه‌كه به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كه‌یه‌وه، گیانى له‌ده‌ست دا.
باسنيوز
