مه‌سرور بارزانى: ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە و کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/3/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگه‌ى پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، په‌یامێكى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێمى كوردستان دەکەم، کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "كوردستانییان بەرپرسیارێتیی هاوبەشیان لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌كانیان هەیە، داواتان لێ دەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەرەباڵغی و گردبوونەوە بەدوور بگرن".
مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسیی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمان ھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە".
باسنيوز
