راوێژکارێکی کازمی پێشنیازێکی نوێ بۆ پەیوەندیی ئابووریی هەولێر و بەغدا دەکات
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری کاروباری ئابووریی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پەسەندنەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، چەندین لێکەوتەی خراپی بەسەر ئابووری و ژیانی خەڵک و کەرتی وەبەرهێنان دەبێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح پێشنیازی کردووەت یاسای دارایی هەمیشەیی وەک پەیوەندیی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و یاسای داهاتە داراییەکانی دەوڵەت دابڕێژرێت.
ئەو راوێژکارەی مستەفا کازمی پێیوایە بە داڕشتنی ئەو یاسایانە، پەیوەندیی ئابووریی هەولێر و بەغدا سەقامگیر دەبێت و ساڵانە دەقەکانی ئەو یاسایە دەخرێتە ناو پرۆژەیاسای بودجە و کێشەکانی هەردوو لایەن کەمتر دەبنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29-3-2021، بەهۆی سووربوونی بەشێک لەلایەنە عەرەبییە شیعەکان لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجە پەسند بکات و کۆبوونەوەی بۆ ”کاتێکی نادیار“ دواخست.
باسنیوز
