د. دیندار دۆسكی: په‌كه‌كه وه‌كوو ئامراز بۆ لێدان له حكوومه‌ت و باشووری كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/3/2021، د.دیندار دۆسكی، سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كێك له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕاگه‌یاند، ستراتیژیه‌ت و ئامانجی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان زۆر خراپه، مه‌یدانی كاری په‌كه‌كه له باشووری كوردستان نییه و به‌ڵكوو گۆڕه‌پانی ئه‌وان له باكووره، ئه‌گه‌ریش باڵ و گرووپی جیاوازیان هه‌یه، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی رێنوێنیی و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه حزبه‌كان بۆیان نییه میلیشیا و چه‌كداریان هه‌بێت و پێشمه‌رگه هی كوردستانه، "ناكرێت له ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه هێزێكی دیكه‌ی چه‌كدار هه‌بێت، لێره هه‌وڵ ده‌ده‌ن له جیاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه".
له باره‌ی ڕێككه‌وتنی شنگال و جێبه‌جێنه‌كردنییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه میلیشیا و حه‌شد و هێزه توندڕه‌وه‌كان ئیداره‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، بۆیه ناتوانن ئیداره‌ی رێككه‌وتنی شنگال بده‌ن ناتوانن جێبه‌جێی بكه‌ن، ده‌شبینین كه گرووپه چه‌كداره‌كان له‌به‌غدا نمایشی خۆیان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، دیندار دۆسكی، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، گرووپه میلیشیاكان، له شنگال په‌كه‌كه به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه هه‌یانه، گرووپه‌كانی تری په‌كه‌كه له شنگال به‌كار ده‌هێنن و مووچه‌یان ده‌ده‌نێ و به‌كاریان ده‌هێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وڵاتی هه‌رێمی له عێراق پڕۆژه‌ی هه‌یه و له ڕێگه‌ی میلیشیاكانه‌وه جێبه‌جێی ده‌كا، په‌كه‌كه‌ش ده‌ست له ڕه‌وشی باشووری كوردستان وه‌رده‌دا، له كاتێكدا مه‌یدانی ئه‌وان باكووره و ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكردووه.
دۆسكی، له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش وه‌ستا، كه په‌كه‌كه ده‌رگا بۆ توركیا ده‌كاته‌وه كه ده‌ستی واڵا بێ له هێرشی سه‌ربازی.
باس‌نیوز
