وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لەبارەی کرێی وانەوتنەوە دەرکرد
بەپێی رێنوێنی ژمارە 5ی ساڵی 2021ی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی گەیشتووە و تێیدا بڕیاردراوە بە خەرجکردنی بڕی 25 هەزار دینار وەک کرێی وانەوتنەوە بۆ هەریەک لە مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری بۆ هەروانەیەک کە لەپەیمانگا دەیڵێنەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەم رێنوێنییە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
basnews -
