گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت خۆی بە کەسێکدا کێشا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.

رەحمان زەهاوی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لانسەر خۆی بە هاووڵاتییەکدا کێشا بە ناوی (محەمەد ئەحمەد عەزیز) لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٠".

گوتیشی: "پاش ڕووداوەکە هاووڵاتییەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەپێی ماددەی ٢٤ی هاتوچۆ دەستگیر کراوە
basnews-
Top