په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و هونه‌رمه‌ند نوری باریكه‌یی

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و هونه‌رمه‌ند نوری باریكه‌یی
بارەگای بارزانی پەیامێکی سه‌ره‌خۆشی بۆ کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی میللی (نوری عه‌بدوڵڵا) ناسراو به‌ (نوری باریكه‌ی) پێشمه‌رگه‌ی هەردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه‌ نوری باریكه‌یی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و هونه‌رمه‌ندی میللی(نوری عه‌بدوڵڵا) ناسراو به‌(نوری باریكه‌ی)مان پێگه‌یشت.

نوری باریكه‌یی پێشمه‌رگه‌ و هونه‌رمه‌ند خزمه‌تێكی زۆری به‌ هونه‌ری میللی كوردی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه‌ و به‌رده‌وام به‌ ده‌نگێكی به‌رز و لاوانه‌وه‌ ئازاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ گوێ هه‌مووان ده‌دا.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و خه‌ڵكی گه‌رمیان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ نوری باریكه‌یی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی ببه‌خشێت به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
28ـى 3ـى 2021
basnews -
Top