گێچه‌ڵی په‌كه‌كه‌ له‌ یه‌خه‌ی شنگال نابێته‌وه‌

گێچه‌ڵی په‌كه‌كه‌ له‌ یه‌خه‌ی شنگال نابێته‌وه‌
هۆشداری لە دەرنەچوونی هێزە میلیشیاکان لە شنگال دەدرێت. چاودێران و لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانیش دەڵین: ئەگەر پەکەکە لە شنگال نەچێتە دەرەوە ئەوا رێگە بۆ هاتنەناوەی سوپای تورکیا خۆش دەکات. دەشڵین: لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە وەک خۆی دۆخی شنگال تێکدەچێت و تێکچوونی دۆخەکەش لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە دایە.

دەرنەچوونی هێزە میلیشیاکان لە شنگال دۆخی ئەو قەزايەى ئالۆزكردووه بە جۆرێک رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال و ئەو ناوچەیەش وەک ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان تێکدەچێت. زەرەرمەندی یەکەمیش هاووڵاتیان دەبن. تورکیاش چاوەرێ دەکات حکومەتی عێراق پەکەکە لە شنگال دەربکات. بەشاندی هەرێمی کوردستانیش گوتراوە، دەرکردنی پەکەکە لە شنگال لە ئەستۆی حکومەتی عێراقه.

بەپيێ رێککەوتنەکەی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت پەکەکە کۆتايی ئەم مانگە شنگال چۆڵ بکات، بەڵام پەکەکە رێگەی جۆراوجۆر دەگرێتە بەر و دەشڵێن: "شنگال چۆڵ ناکەین". چۆڵنەکردنی شنگال رێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال. ملیشیاکانی حەشدی شەعبیش جگە لەوەی رێگرن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە هاوکاری پەکەکەش دەکەن.

کۆتايی ساڵی رابردوو هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێر اق لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال رێککەوتن، بەڵام تا ئێستا ئەو رێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە و ڕەوشی شنگال خراپ و ناجێگیرە. هەموو پێشبینییەکان دەریدەخەن، کە لە شنگال شەڕ روو بدات، چونکە پەکەکە بۆ مانەوەی خۆی لەناو شنگال ئاستەنگ درووست دەکات و لە بەرانبەریشدا حکومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدات پەکەکە سنووری شنگال چۆڵ بکات. پەکەکەش ئاشکرای کردووە کە ناکشێنەوە و ڕووبەڕووی سوپای عێراق دەبنەوە. بۆیە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و پەکەکە بووەتە مەترسی و دڵەراوکێ لەسەر ژیانی خەڵکی شنگال.
k24 -
Top