مەدحەت سنجار: HDP ئەمانەتێكی بە بایەخە و بە باشترین شێوە دەیپارێزین
سنجار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، باسی لە نەورۆزی ئامەد كرد، كە خەڵكێكی زۆر بە شێوەیەكی زۆر فراوان پێشوازییان لەو جەژنە كرد و دەڵێت ئەمە وەڵامێكی زۆر بەجێیە بۆ توركیا تا بزانن چەند بەهێزن.
سنجار گوتیشی: "پێوستە هەموو كەس ئەوە بزانێت، ئێمە HDP زیندوو دەكەینەوە و لە دهاتووشدا HDPیەكی بەهێز رادەستی نەوەی دوای خۆمان دەكەین، بۆیە ئەوەی دەیەوێت HDP دابخات، دەبێ بە جوانی بیر لەو شتانەش بكاتەوە"
باسنيوز
