پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەرەمێ سەیاد

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەرەمێ سەیاد
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشیى بۆ كۆچى دوایی كه‌ره‌مێ سه‌یاد، ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەروەری كوردی ئەرمەنستان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/3/2021، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەروەری كوردی ئەرمەنستان (كەرەمێ سەیاد)ـم بیست، كەرەمێ سەیاد بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ و ماندوونەناسانە كاری بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەبی كوردی و بەڕێوەبردنی ڕادیۆی یەریڤان كرد و ڕۆڵێكی كاریگەری لە بڵاوكردنەوەی فەرهەنگ و زمانی كوردی لە ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوودا هەبوو".

سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ كردووه‌: "خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر و جێگەی پێزانینێكی زۆرە".

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵانی كەرەمێ سەیاد و هاووڵاتییانی كوردی ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، هیوای سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازین و ڕۆحی كەرەمێ سەیاد شاد بێت".












باسنيوز


Top