لە کەرکووک پیاوێک ژنەکەی دەستووتێنێت و هەڵدێت
عەقید یوسف ساڵح، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی دۆمیز لە کەرکووک راگەیاند، شەوی رابردوو، ژنێک بە سووتاوی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک و نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسوکاری ژنەکە پۆلیسیان لێ ئاگادارکردووەتەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بە نەخۆشخانە، دەرکەوت ژنێک 95٪ـی جەستەی سووتاوە و لە گوتەکانیدا بۆ پۆلیس، هاوژینەکەی تۆمەتبار دەکات بە سووتاندنی.
ژنەکە ناوی ئالا عەبدولجەمالە و لەدایکبووی ساڵی 1993یە، بەرلەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم پیاوەدا بکات، چوار منداڵی هەبووە. عەقید یوسف ساڵح دەڵێت، "دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوت کە ئالا لە دادگە لە هاوژینەکەی ئێستای کە ناوی (ف. ئـ. س) مارە نەکراوە."
بە گوتەی بەرپرسی بنکەی پۆلیسی دۆمیز لە کەرکووک تەندروستیی ژنەکە ناجێگیرە و هاوژینەکەشی هەڵاتووە، بەڵام پۆلیس دۆسیەی بۆ کردووەتەوە و بەدوایدا دەگەڕێت.
لەبارەی باری کۆمەڵایەتیی ژنەکەوە، عەقید یوسف ساڵح ئاماژەی بەوە کرد، "ژنەکە تورکمانی شیعە مەزهەبە، پێشتر هاوسەرگیریی کردووە و دوای چوار منداڵ جیابووەتەوە، دواتر هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەم پیاوە کردووە، بەهۆی ئەو هاوسەرگیرییانەشەوە کێشە کەوتووەتە نێوان خۆی و خانەوادەکەیی و حاشای لێکراوە".
rudaw -
