هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی پشکنینی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڵاو کردەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی پشکنینی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بێ تابلۆکان و هەڵگرانی تابلۆی ئەورووپی و مەنەفێست بڵاو کردەوە.

لە ئاگادارییەکەی هاتوچۆی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "ئاگاداری خاوەنی سەرجەم ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان و بێ تابلۆکان و هەڵگرانی تابلۆی ئەورووپی و مەنەفێست دەکەینەوە کەوا بڕیاری پشکنینی ئوتومبێلەکان درێژکرایەوە بۆ 5 ڕۆژی تر واتا لە ڕێکەوتی 2021/3/28 تاکو 2021/4/1، بۆیە دەتوانن لەو ماوەیە سەردانی سەنتەری پشکنین بکەن لەبارەگای هاتووچۆی هەولێر ڕۆژانە لەکاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تاکو 6ی ئێوارە".

هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو، کە هەر کەسێک دوابکەوێت سەردانی بنکەی پشکنین نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر بڕیارێک کە لە داهاتو سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت.













باسنیوز


Top