هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پاككردنه‌وه‌ی سەیرانگاکانی دەوروبەری هەولێر ده‌ستی پێكرد
ئەمڕۆ شه‌ممه 27/3/2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ڕای گەیاند کە ئەمڕۆ سەرجەم فەرمانگەکانی پاک‌وخاوێنی و شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان بەشداری ئەو هەڵمەتە دەکەن کە تا کۆتایی پرۆسه‌ی پاککردنەوە، هه‌ڵمه‌ته‌كه بەردەوام دەبێت.
پارێزگاری هەلێر گوتیشی: هاوکات لەگەڵ ڕێکارە خۆپارێزییەکان، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە لە کاتی گەشت و سەیران، پاک‌وخاوێنی بکەن بە مەرجی چوون و گەڕانەوە، چونکە ژینگەی کوردستان ژینگەیەکی ڕەنگینە و پێویسته هەمووان بیپارێزن.
هیواشی خواست کە هاوڵاتیان و گەشتیاران پابەندی ڕێنوێنییەکان بن و ئاگاداری خۆیان و دەوربهریان بن.
باسنيوز
