دەمیرتاش پاڵپشتیی خۆی بۆ خوێندن بە زمانی كوردی لە توركیا دەربڕی
لە ٢١ی٢ی٢٠٢١ "پلاتفۆرمی زمانی كوردی" لە توركیا، كەمپینێكی بۆ كۆكردنەوەی واژۆ دەست پێكردووە تا زمانی كوردیش لە پاڵ زمانی توركی لە قوتابخانەكاندا بخوێندرێت، تاكوو ئێستا نۆ پارتی سیاسی لە توركیا پشتگیریی لەو كەمپینەیان کردووە و واژۆیان كردووە.
دەمیرتاش لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت پشتگیری لەو كەمپینە دەكەم و واژۆی منیشی بخەنە سەر.
دەمیرتاش لە درێژەدا نووسیویە: "هەموو زمانێكی دنیا جوانە، دەبێ رێزی لێ بگیرێت و ئازاد بێت و لەڕێگەی یاساوە پارێزراو بێت".
دەمیرتاش سوپاسی ئەو كەمپینەی کردووە كە بۆ خوێندن بە زمانی كوردی واژۆیان كۆ كردووەتەوە و دەڵێت ئومێدم وایە لە هەموو لایەكەوە پاڵپشتی بكرێن.
باسنيوز
