لافاو له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شێكی رێگاكان داده‌خات

لافاو له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شێكی رێگاكان داده‌خات
بە ھۆی بارانی بەخووڕ لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان رێگ ی دەیان گوند گیراون. ھاوكات زیانێكی زۆریش بە جوتیار و گوندنشینەكان كەوتووە، ھاووڵاتیان دەڵێن: ھەموو ساڵێك لافاو زیانێكی زۆریان پێ دەگەیەنێت، بەڵام ھیچ لایەنێكی بەرپرس لێیان ناپرسێت و قەرەبووش ناكرێنەوە.

نەورۆزی ئەم ساڵ بۆ خەڵكی پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان بە لافاو دەستی پێكرد، یەكەم بارانی بەخوڕی بەھاری رێگەی دەیان گوندی تێكداوە و پردی بەستنەوەی رێگەی سەرەكی بە گوندەكانیش داڕماوە، ئەوە سێ رۆژە لافاو ژیانی ئاسایی خەڵكی پیرانشار، شنۆو ناوچەی مەرگەوەری ورمێی تێكداوە.

ھاووڵاتیان دەڵێن: ئەو لافاوە جگە لەوەی خانووی ھەندێك لە گوندنشینەكانی تێكداوە و زیانێكی زۆریشی بە رێگەوبان و پردەكان گەیاندووە، ھاوكات ھەزاران دۆنم زەوی چێندراوی ناوچەكەی لەناوبردووە، ئەمەش وایکردووە جووتیاران زیانی زۆریان پێبگات، ھاووڵاتیانیش دەلێن: ھیچ لایەنێكی بەرپرس لێیان ناپرسێت.

ساڵانە لەگەڵ وەرزی باران دیمەنەكان درووستبوونی لافاوی ھاوشێوە لە رۆژھەڵاتی كوردستان دووبارە دەبنەوە، گوندنشینەكانیش زەرەرمەندی سەرەكین، ھەربۆیە خۆیان دەلێن: ھەمیشە سەرەتای ساڵیان بەو شێوەیە دەستپێدەكات و تاكوو ئێستاش حكومەت ئامادە نییە رێڕەوی ئەو ئاوانە پاك بكاتەوە و لانیكەم پردێكی ئاسن و قایمیان بۆ دابین بكات بۆ ئەوەی ھەموو ساڵێك لافاو رێگەو زەوییەكانیان تێك نەدات.
k24 -
Top