دۆخی به‌غدا ناسه‌قامگیره و هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
سۆران كامه‌ران له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و گرووپه بۆ مسته‌فا كازمی كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه "هه‌ردوو گوێی كازمی ببڕن" گوتی: هه‌ڕه‌شه‌كان تا ئێستاش به‌رده‌وامن و ئاشكرایكرد، دۆخی به‌غدا ناسه‌قامگیره و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ره‌وشه‌كه شڵه‌ژاوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی ئه‌و شاره له نیگه‌رانیدا بگوزه‌رێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: خه‌ڵكی به‌غدا له‌و نمایشه چه‌كدارییه نیگه‌رانن، كه ئه‌مڕۆ گرووپی "ربع الله" له شه‌قامی دۆره كردوویانه و هه‌رچه‌ند ئه‌و نمایشه كۆتایی پێهێنراوه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و نیگه‌رانییه‌كان نه‌ڕه‌واونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه و به‌غدا وه‌ك موڵكی ئه‌و گرووپانه‌ی لێهاتووه و هه‌ژموونیان به‌ئاستێك له‌و شاره فراوانه، كه له هه‌ر چركه‌ساتێكدا بێت، ده‌توانن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و نمایشی هاوشێوه بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد، هه‌موو ئه‌و رێگانه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز و شوێنی مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌چن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه داخراون و چه‌ند لیوایه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیش كه گوتبووی، ئێمه ئاگاداری ئه‌و نمایشه چه‌كدارییه نینه و ته‌نیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بینیومانه، گوتی: نه‌ك ته‌نیا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، به‌ڵكو ته‌واوی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی به‌رگریش هه‌موویان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێده‌نگن و لێدوانێكی روونیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
گوتیشی: هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و گرووپه میلیشیایه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو هه‌ڕه‌شه‌ی گوێبڕین له كازمی بكه‌ن، به‌ڵكو له‌دوای نمایشه‌كه ته‌نیا له‌ماوه‌ی 5 كاتژمێردا 5 جار تیمی لۆجستی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشیان له پارێزگاكانی عێراقی كردووه‌ته ئامانج.
ئاشكراشیكرد، نه‌ك ته‌نیا گرووپی "ربع الله"، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ 7 گروپی دیكه‌ش كۆتاییان به‌و ئاگربه‌سته هێنا، كه پێشتر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندرابوو و ئه‌و گرووپانه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، هیچ ئاگربهستێكیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه، تا ئه‌و كاته‌ی له عێراق ده‌رده‌چن و له هه‌ر كات و شوێنێكدا ده‌رفه‌تیان هه‌بێت ده‌یانكه‌نه ئامانج.
k24 -
