فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له سنووری زاخۆ بۆردومانكرد
له‌وباره‌یه‌وه دلێر فه‌رزنده زێباری، فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پاسه‌وانانی سنوور له سنووری قه‌زای زاخۆ ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی "بێگۆڤا" هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی سوپای توركیا له نزیك گوندی "گرێ بی"، هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا هه‌ستیان به جموجۆڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه كردووه، له نزیك گوندی بانك سندی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج و وه‌ك راشیگه‌یاند، ئه‌و بۆردومانه هیچ زیانێكی بۆ گوندنشینان و پاسه‌وانانی سنوور نه‌بووه.
جێگای ئاماژه‌یه، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی په‌كه‌كه له‌و بۆردومانه‌دا رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
k24 -
