كەركووك... پێنج كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

كەركووك... پێنج كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگەی سەرەكیی كەركووك بۆ دیالە، لە نزیك شارۆچكەی خورماتوو، لە رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەست دا.

كاهن محەمەد بەرێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی ئامرلیی نزیك خورماتوو رایگەیاند لەم رووداوەدا لە نزیك شارۆچكەی ئامرلی و خورماتوو، لۆرییەكی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی كیا پێكیانداداوە.

گوتیشی بە داخەوە پێنج كەسی نێو كیاكە كە ئافرەت و منداڵیشی تێدا بووە، گیانیان لەدەست دا.












باسنیوز


Top